هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی 2 بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوونه‌وه و شه‌ڕ روویدا
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند كه 100 هه‌زار ده‌نك حه‌بی هۆشبه‌ریان پێبووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێزه‌كانیان له شاری نه‌جه‌فی باشووری عێراق دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ریان ئه‌نجام دا.
ده‌زگاكه ده‌ڵێت: "له كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانه‌كه، رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا شه‌ڕه ته‌قه روویدا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دواتر هه‌ردوو بازرگانه‌كه ده‌ستگیركران و ده‌ستیش به‌سه‌ر 100 هه‌زار ده‌نك حه‌بی هۆشبه‌ردا گیرا.
راشیگه‌یاند كه دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌ردوو بازرگانه‌كه رووبه‌ڕووی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێنه‌وه تا رێوشوێنی یاسایی له دژیان بگیرێته‌به‌ر.
بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە:
PM:01:35:26/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 11592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت