ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان له عێراق راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز-
به گوێره‌ی دوایین ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی عێراق، ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشتووه‌ته حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێل.
عه‌مید زیاد قه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی هاتووچۆی عێراق له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له به‌غدا ده‌گاته چوار ملیۆن ئۆتۆمبێل، له هه‌موو عێراقیش حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێله جگه له هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی: "بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به ماتۆڕسكیل و توك توك زۆر به زوویی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌ندێك له‌و بڕیارانه له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیازێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بووه به‌تایبه‌تی بۆ وه‌ستانی هاورده‌كردنی ماتۆڕسكیله‌كان".
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی هاتووچۆی عێراق راشیگه‌یاند كه "هه‌ندێك له نه‌فس نزمه‌كان ماتۆڕیان وه‌ك كه‌لوپه‌لی یه‌ده‌ك له سنووره‌كانه‌وه هێناوه و دواتر به‌ستوویانه و وه‌ك ماتۆڕ فرۆشتوویانه".
AM:11:27:26/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 11596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت