یوسف محه‌مه‌د: كۆی دامه‌زراوه‌كانی حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان له ژێر پرسیاری جدیدان
وێستگه نیوز-
یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر دادگای فیدراڵی عێراق بڕیار بدات به ناده‌ستوریبوونی درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مانی هه‌رێم ئه‌وا هه‌رچی ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌رله‌مان داویه‌تی به بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنیشه‌وه نایاسایین، ئه‌و كاته ئه‌و هه‌ڵبژاردنه شه‌رعیه‌تی نابێت كه ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ی هه‌رێم ده‌یكات".
یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و شاره‌زای یاسایی بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی: "شاراوه نییه كه كۆی دامه‌زراوه‌كانی حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان له ژێر پرسیاری جدیدان، واته هه‌تا دێت دامه‌زراوه‌كانمان لاواز ده‌بن جگه له‌وه‌ی شه‌رعیه‌تیان نامێنێت له هه‌مان كاتیش‌دا لاواز ده‌بن".
وتیشی: "له‌بری ده‌سه‌ڵاته شه‌رعییه‌كان و شه‌رعیه‌ت وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، حزب و كه‌س و خێزان ده‌سه‌ڵاتیان زیاتره له كۆی دامه‌زراوه‌كان".
په‌رله‌مانی هه‌رێم ڕۆژی دووشه‌ممه (22/5/2023) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا تا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و خوێندنه‌وه بۆ دوو پرۆژه یاسا بخاته ده‌نگدانه‌وه. به‌ڵام هه‌ر زوو به‌هۆی سووربوونی فراكسیۆنی پارتی له‌سه‌ر زیادكردنی بڕگه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن بۆ كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه، گرژی له نێوان په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و پارتی دروستبوو.
به بڕوای یوسف محه‌مه‌د "ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له په‌رله‌مان بینیمان ده‌رهاویشته‌ی كۆی ئه‌و بارودۆخه‌یه، ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و دوو زۆنیه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه".
وتیشی"هه‌رچه‌نده كاكه حه‌مه‌ش ورده ورده ده‌یه‌وێت زۆنێك بۆخۆی دروست بكات ئیتر ئاوایه وڵاته‌كه‌ی ئێمه وای لێبه‌سه‌ر هاتووه به تایبه‌تی له دوای شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ر هێزێك له هه‌ر شوێنێك باڵاده‌سته هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه كۆی دامه‌زراوه حكومڕانییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كۆنتڕۆڵ بكات به تایبه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن پارتیه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه".
یوسف محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی وت كه "ده‌رئه‌نجامێكی تر، ئه‌وه‌یه له ده‌رئه‌نجامی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان بوو كه پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه ماوه‌ی په‌رله‌مانیان درێژكرده‌وه، به‌ڵام ڕێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی تر".
ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له پشكی یه‌كێتییه، له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵگرت، به‌ڵام هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له پشكی پارتییه له‌گه‌ڵ مونا قهوچی، سكرتێری په‌رله‌مان كه له پارتی چاكسازی توركمانه ڕایانگه‌یاند ئه‌وان درێژه به كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ده‌ن.
دوای ئاڵۆزییه‌كه، پارتی ڕایگه‌یاند كه به كۆی ده‌نگی 58 په‌رله‌مانتار بڕیاردرا له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌مه ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت بڕیارێكی وه‌ها هیچ ده‌سته‌ڵاتێكی یاسایی نییه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن یاسایی بوو؟ سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئێستا پرسه‌كه ئه‌وه نییه ئایا ئه‌و دانیشتنه‌ی ئه‌و ڕۆژه یاسایی بوو یاخود ده‌ستوری بوو، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا كۆی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه ئێستا هه‌یه شه‌رعیه‌تی له ژێر پرسیاردایه، له‌وانه‌شه 30 ی مانگی پێنج چاره‌نووسی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵیه‌وه یه‌كلابكرێته‌وه، چونكه ماوه شه‌رعی و ده‌ستورییه‌كه‌ی ته‌واو بووه له مانگی یانزه‌ی ساڵی ڕابردووه‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه "له ڕووی یاساییه‌وه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌بوو ئیتر جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان چ مافێكی ئه‌وه‌ی هه‌یه دانیشتن بكات، پرسه‌كه په‌یوه‌ندیداره به‌وه‌ی په‌رله‌مان ئێستا خۆی شه‌رعیه‌تی له ژێر پرسیاردایه به سه‌رۆك و جێگره‌كه‌شیه‌وه، ئه‌وه‌ی تری په‌یوه‌ندیداره به قه‌زیه سیاسیه‌كه‌وه".
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه "به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی حزبی باڵاده‌سته به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌كاندا، ئاخر كه دانیشتن هه‌ڵگیرا چۆن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌توانێت بڕوات دانیشتن ده‌ستپێبكاته‌وه؟!"
وتیشی" ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه كردویه‌تی(ته‌عه‌سوف)یش بێت، فه‌رموون بڕۆن له دادگا سكاڵای لێبكه‌ن و بڵێن (ته‌عه‌سوف) ده‌كات له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی".
یوسف محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به‌و مشتومڕانه‌ی له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه یاخود نه‌كردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن هاتۆته ئاراوه ده‌ڵێت: "سه‌باره‌ت به پرسی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه ته‌نها دادگای باڵای فیدراڵیه ده‌توانێت ئه‌م كێشه‌ش یه‌كلا بكاته‌وه به‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان به نا شه‌رعی بزانێت له دوای كۆتاییهاتنی ماوه شه‌رعییه‌كه‌ی خۆی."
وتیشی" له‌گه‌ڵیدا هه‌موو ئه‌و بڕیار و یاساییانه‌ی له‌و كاته‌دا ده‌ریكردوون به ناده‌ستوری بزانێت له ئه‌نجامدا ئاوێك ده‌كرێت به‌م ئاگره‌دا و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات و به‌دڵنیاییه‌وه بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسۆن هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یه".
راشیگه‌یاند كه "به‌پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی پابه‌ندكاره بۆ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان له عێراق. ئه‌و كاته ئه‌و هه‌ڵبژاردنه شه‌رعیه‌تی نابێت كه ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ی هه‌رێم ده‌یكات".
یوسف محه‌مه‌د ئاشكراشیكرد كه "ئه‌گه‌ر هیچ موفاجه‌ئه‌یه‌ك نه‌یه‌ته كایه‌وه وه‌ها پێشبینی ده‌كه‌م 30 ی مانگی پێنج دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاره‌كه‌ی خۆی له باره‌ی پرسی ده‌ستوریبوون یان ده‌ستورینه‌بوونی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامیدان به خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ڕابگه‌یه‌نێت".
AM:10:51:26/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 1876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت