ده‌ستگیركردنی‌ ئافره‌تێك به‌ تۆمه‌تی‌ دزینی‌ بڕێك پاره‌ راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ به‌تۆمه‌تی دزینی‌ بڕێك پاره‌، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ناوبازاڕی‌ نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌دا كه‌ تۆمه‌تبار دزی بووی‌.


پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه‌ له‌ناو بازاڕی‌ شاری سلێمانی‌ بڕێك پاره‌ی‌ لێدزراوه‌، مه‌فره‌زه‌كانی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونه‌كانیان ده‌ستپێكرد".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌ و ده‌ستگیربكرێت، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ستگیرا به‌سه‌رئه‌و پاره‌یه‌دا كه‌ تۆمه‌تبار دزی بووی‌".

پۆلیس راشیگه‌یاند كه‌ "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (چ. أ. ك.) كه‌ پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه‌، به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌ و دانی ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا".


AM:09:26:26/05/2023






ئه‌م بابه‌ته 5932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت