نوێنه‌ری پارتی له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كشایه‌وه و باسی نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كگرتووش ده‌كرێت
وێستگه نیوز -
نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقی تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كانی 13 و 14ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێم كشایه‌وه و باشی كشانه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی-ش ده‌كرێت.
ئه‌مشه‌و لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا ده‌نگی له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌كی جێناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه‌یاسای بودجه دا.
میدیا عێراقی و كوردییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و ده‌نگی پێنه‌داوه.
هاوكات شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان به كه‌ناڵی رووداوی وت: " لە نێو لیژنەی دارایی دەنگ بە مادەکانی 13 و 14 ی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی دراوە کە پشکی هەرێمی کوردستانی دیاریکردووە، بەڵام بەو گۆڕانکارییانەوە پەسندکراوە کە ئەندامە شیعەکانی لیژنەکە پێشکێشیان کردووە."
شێروان دووبەردانی وتیشی: "ئەندامە سوننەکانی لیژنەکە تێبینییان هەبووە لەسەر ئەو گۆاڕانکارییانە و دەنگیان پێنەداوە و ئەندامە پارتییەکانی ئەو لێژنەیەش کۆبوونەوەکەیان جێهێشتووە."
لای خۆیه‌وه كه‌ناڵی كوردستان 24-یش بڵاویكرده‌وه كه نوێنەرانی پارتی و یەکگرتوو دانیشتنی لیژنه‌ی داراییان به‌جێهێشتووه.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی وتی: "ئه‌و پێشنیازانه‌ی پێشكه‌شكرابوو بۆ مادده‌كانی 13 و 14 له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی شیعییه‌وه به‌بێ گفتوگۆكردن تێپه‌ڕاندرا بۆیه سوننه‌كان و به‌شێك له نوێنه‌رانی كورد ده‌نگیان بۆ نه‌دا".
وتیشی: "تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دوو مادده‌یه پێشێلی ئه‌و رێككه‌وتنه‌بوو له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فیدراڵی كراوه بۆیه ئێمه ده‌نگمان پێنه‌دا و ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوو له پرسه‌كانی نه‌وت و غاز و خاڵه هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كانی دیكه‌ش پێشێلی رێككه‌وتنه‌كان بكرێت".
هاوكات كه‌ناڵی سپێده‌ی یه‌كگرتوو له زاری جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكرده‌وه كه "سوپاس بۆ خوا دوای هه‌وڵێكی زۆری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، برگه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه له ناو بودجه‌دا زیادكرا".
د.جه‌مال كۆچه‌ر ده‌ڵێت: "دوای په‌سه‌ندكردنی برگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، حكومه‌تی هه‌رێم ناچاره پابه‌ندبێت به ده‌قی بودجه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی و دادگای پاریس ناچاریان كردووه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك بكه‌وێت".
وتیشی: "هەوڵێک هەبوو کە پارێزگاکانیش بە جیا بتوانن مامەڵەی بودجە لەگەڵ بەغدا بکەن، بەڵام ئێمە ڕازی نەبووین".
پێشتر د.نه‌رمین مه‌عروف په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئومێد محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایانگه‌یاند كه "گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به ڕێژه‌ی 10٪ی مانگانه له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵه‌كانی 2023، 2024 ، 2025 جێگیركراوه".
PM:11:48:25/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 3732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت