كه‌شناسی‌ هه‌رێم: ئه‌مشه‌و ئاسمان ده‌گۆرێت و ئه‌گه‌ری بارینی باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ ده‌بێت


وێستگه‌ نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و ئاسمانی‌ هه‌رێم ده‌گۆرێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور و ئه‌گه‌ری بارینی باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌یه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ "پێشبینی ده‌كرێ نیوه‌ شه‌و ئاسمانی هه‌رێم بگۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی باران، هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان و ناوه‌ڕاستی هه‌رێم".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "سبه‌ی به‌یانی رۆژی هه‌ینی ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ری كه‌مێك نمه‌باران و هه‌وره‌بروسكه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان".

كه‌شناسی‌ هه‌رێم راشیگه‌یاند كه‌ "له‌ دوای نیوه‌ڕۆوه‌ و پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ".


PM:10:24:25/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 36848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت