وه‌زاره‌تی دارایی دوای 2 رۆژ پشوو، مووچه‌ی چینێك به دوو رۆژ دابه‌ش ده‌كات
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان دوای دوو رۆژ پشوو، مووچه‌ی چینی خانه‌نشینانی شارستانی به دوو رۆژ دابه‌ش ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی رایگه‌یاندووه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی پشووه‌وه سبه‌ینێ هه‌ینی و دوو سبه‌ی شه‌ممه دابه‌شكردنی مووچه راده‌گرێت.
به‌پێی خشتهكه رۆژی یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كاته‌وه و له ماوه‌ی دوو رۆژدا "28 و 29"ی ئایاری مووچه‌ی مانگی نیسانی خانه‌نشینانی شارستانی دابه‌ش ده‌كات.
هه‌ر به‌پێی خشتهكه رۆژی سێشه‌ممه 30ی ئایار مووچه‌ی مانگی نیسانی وه‌زاره‌ته‌كانی (ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، رۆشنبیری و لاوان، كاره‌با، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار) دابه‌ش ده‌كرێت.
بڕیاریشه رۆژی چوارشه‌ممه 31ی ئایار مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێت و به‌وشێوه‌یه‌ش كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی رابردوو بهێنرێت.
PM:09:22:25/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 15428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت