ده‌زگای ئاسایش ده‌ستگیركردنی‌ 3 گروپی‌ دزیكردنی‌ راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركردنی (3) گرووپی دزیكردن راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ 13 كه‌س پێكهاتوون.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند كه‌ "له‌ پێناو پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان و ڕێگریكردن له‌ كاری نایاسایی، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی به‌ فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌ مادده‌كانی (443، 444، 446) سیانزه‌ كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركردووه‌".

ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: "تۆمه‌تباران له‌ سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ستاون به‌ دزیكردن له‌ ماڵان و دوكان و شوێنه‌ گشتیه‌كان".

ئاماژه‌ی‌ دا به‌وه‌ش كه‌ سه‌رانه‌یان له‌ هاوڵاتیان وه‌رگرتووه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌ل و ئامێرانه‌ی دزیویانه‌ پێكهاتبوون له‌ (ئۆتۆمۆبێل، ئاڵتون، پاره‌ و مۆبایل).

ده‌زگای ئاسایش راشیگه‌یاند كه‌ "تۆمه‌تباران دانیشتوی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی خواروو و ناوڕاستی عێراقن، له‌ ئێستادا ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه‌".


PM:08:05:25/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 2672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو