وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: دان به‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای تاڵیباندا نانێین
وێستگه نیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی دان به حكومه‌تی ئێستای تاڵیبان له ئه‌فغانستاندا نانێت، هاوكات داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌رفراوان و گشتگیر له‌و وڵاته ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی ئایاری 2023 ئاژانسی "ته‌سنیم"ی ئێرانی له زاری حسێن ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاویكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌و بارودۆخه رازی نییه، كه حكومه‌تێكی گشتگیر له ئه‌فغانستان پێكنه‌هێنراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تاران هه‌ڵوێستی خۆی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان خستووه‌ته‌ڕوو.
حسێن ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان ده‌ڵێت: "دان به ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئێستای ئه‌فغانستاندا نانێین و به پێویستی ده‌زانین حكومه‌تێكی گشتگیر پێكبهێنرێت، كه تاڵیبان به ته‌نیا ئیراده‌ی خۆی نه‌سه‌پێنێ و به ناوی گه‌لی ئه‌فغانییه‌وه قسه نه‌كات، چونكه نوێنه‌ری به‌شێكێتی".
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ململانێیانه ده‌ربڕی، كه ناوه ناوه له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان ئێران و ئه‌فغانستان رووده‌ده‌ن، خواستی وڵاته‌كه‌شی دووپاتكرده‌وه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌فغانستان له به‌دیهێنانی ئاسایش و ئاشتی له‌و وڵاته‌دا.
PM:07:33:25/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 1260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت