سروه عه‌بدولواحید: شاخه‌وان عه‌بدوڵای پارتی، رێگری ده‌كات له‌وه‌ی ژماره‌ی كورد له‌لیژنه‌ی دارایی زیاد بێت
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه پارتیه و به‌حساب كورده ، ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی ژماره‌ی كورد له‌لیژنه‌ی دارایی زیاد بێت.
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه "له‌و خوله‌دا یه‌كه‌م جاره له‌په‌رله‌مانی عێراق كه كورد ته‌نیا سێ ئه‌ندامی هه‌بێت له لیژنه‌ی دارایی".
سروه عه‌بدولواحید ده‌ڵێت: "هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه پارتیه و به‌حساب كورده، ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی ژماره‌ی كورد زیاد بێت له‌لیژنه‌ی دارایی، چونكه حصه‌ی هه‌رێمی كوردستانی داوه به موصڵ كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاندووه كه "پێشتر كورد شه‌ش ئه‌ندامی له لیژنه‌كه هه‌بوو، به‌ڵام شاخه‌وان عه‌بدوڵا ڕێگری كرد كورد له‌م لیژنه‌یه‌دا ژماره‌یان زۆر بێت".
PM:06:07:25/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت