قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه كاكه‌ییه‌كانی موسڵ و هه‌ولێر كۆبووه‌وه
وێستگه نیوز-
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه كاكه‌ییه‌كانی موسڵ و هه‌ولێر كۆبووه‌وه و به‌ڵێنی پێدان نوێنه‌رایه‌تی تایبه‌ت به كاكه‌ییه‌كان له سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال دابمه‌زرێت.
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال پێشوازیكرد له ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه كاكه‌ییه‌كانی ناوچه‌كانی موسڵ و هه‌ولێر و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا بۆ به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بۆ كێشه و گرفته‌كانیان نوێنه‌رایه‌تی تایبه‌ت به كاكه‌ییه‌كان له سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال دابمه‌زرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی پێنج شه‌مه 25ی ئایاری 2023 به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال گوێی گرت له گرفت و كێشه‌كانی كاكه‌ییه‌كان و به‌ڵێنی پێدان له‌مه‌ودوا بۆ ئاگاداربوونی به‌رده‌وام له حاڵ و گوزه‌ران و كێشه‌كانیان، نوێنه‌رایه‌تی تایبه‌ت به كاكه‌ییه‌كان له سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال دابمه‌زرێت.
قوباد تاڵه‌بانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كاكه‌ییه‌كان له پێكهاته گرنگ و ره‌سه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانن و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پاراستنی كاكه‌ییه‌كان و داكۆكیكردن له مافی سه‌رجه‌م كه‌مایه‌تییه‌كانی كوردستان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی كێشه‌ی مه‌زاره‌كانی كاكه‌ییه‌كان كرا. له‌مباره‌یه‌شه‌وه قوباد تاڵه‌بانی به‌ڵێنی پێدان له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ گرفته‌كه بكات و كێشه‌ی مه‌زاره‌كان و شوێنه پیرۆزه‌كانی كاكه‌ییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
PM:05:49:25/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت