نرخی نه‌وت و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگەنیوزـ

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی، هه‌رچی نرخی زێڕیشه‌ له‌ نزمبوونه‌وه‌دایه‌.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ی ئایاری 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ 78 دۆلار و 19 سه‌نته‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 74 دۆلار و 6 سه‌نته‌.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌ هه‌زار و 957 دۆلاره‌.

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوه‌یت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕوودا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەمدەکەنەوە.

باسیان لەوەشکرد، ئەو هەنگاوەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنی نەوت دەگرنەبەر بەشێوەیەک دژنەیەتەوە لەگەڵ سیاسەتی پێشووی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

رێکخراوی ئۆپیک لە ئێستادا لە 14 وڵات پێکهاتووە ئەوانیش: جەزائیر، ئەنگۆلا، کینیای کەمەرەیی، گابۆن، ئێران، عێراق، کوێت، لیبیا، نێجیریا، عومان، کۆماری کۆنگۆ، سعودییە، ئیماڕات، فەنزوێلا.


AM:08:22:25/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت