ئه‌سیۆشیه‌یتد پرێس: ئێران له‌ چیای زاگرۆس سه‌رقاڵی هه‌ڵكۆڵینی تونێڵێكی قووڵه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئاژانسی ئه‌سیۆشیه‌یتد پرێس ئاشكرایكرد كه‌ ئێران سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندنی تونێڵێكی قووڵه‌ له‌ لووتكه‌ و به‌رزاییه‌كانی چیای زاگرۆس، ده‌شڵێت تاران ده‌یه‌وێت دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی به‌ هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌و تونێله‌ بپارێزێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك وێستگه‌ی ئه‌تۆمی "نه‌تنز" كه‌ پێشتر چه‌ند جارێك به‌ئامانج گیراوه‌.

ئاژانسه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ به‌گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای "پلانیت لابز" له‌ ئاسمانه‌وه‌ گیراون و له‌ میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئێران سه‌رقاڵی به‌رفراونكردنی دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانیه‌تی، ئامانجیش له‌و كاره‌ی، دوورخستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌تی له‌ چه‌كی له‌ناوبه‌ری ئه‌مریكا.

ده‌شڵێت: وێنه‌كانی كۆمپانیای پلانیت لابز، كه‌ له‌ مانگی نیسانی ئه‌مساڵ گیراون، ده‌ریده‌خه‌ن ئێران له‌ به‌ری باشوری وێستگه‌ی نه‌تنز، تونێڵێكی له‌سه‌ر "چیای ته‌ور" هه‌ڵكۆڵیوه‌، له‌ به‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای چیای زاگرۆسیش، چوار تونێڵی دیكه‌ هه‌ڵكه‌ندراون، كه‌ پانی هه‌ریه‌كێكیان 6 مه‌تره‌ و درێژییه‌كه‌یان 8 مه‌تره‌.

ئاژانسی ئه‌سیۆشیه‌یتد پرێس له‌زاری شاره‌زایانی ناوه‌ندی "جیمس مارتن" ئه‌وه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێران لانیكه‌م له‌ به‌رزاییه‌كانی چیاكه‌دا دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌تۆمی دروست ده‌كات كه‌ قووڵییه‌كه‌ی 80 بۆ 10 مه‌تر ده‌بێت.

"ئه‌ركی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران قورستر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێران به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌ قووڵایی ئه‌و به‌رزاییانه‌ ئه‌نجام بدات، صونكه‌ له‌ناوبردنیان به‌ چه‌كی كلاسیكی سوودی نابێت." ستیڤن دی لافۆینتی، شاره‌زا له‌ ناوه‌ندی جیمس مارتن وای وتوه‌.


PM:11:16:24/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 2992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو