چه‌ند وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی خۆر
وێستگه نیوزـ
ته‌له‌سكۆپی Daniel K. Inouye Solarچه‌ندین وێنه‌ی نوێی رووی خۆری تۆمار كرد كه زۆر له ته‌له‌سكۆپه‌كانی پێشوو جیاواز و روونترن و ورده‌كاریی زیاتری ئه‌و هه‌ساره‌یه پیشان ده‌دات.
وێنه‌كان سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت كه ئه‌و ته‌له‌سكۆپه له دورگه‌ی ماوی له هاوای ئه‌مریكا دانراوه، له وێنه‌یه‌كیشدا روویه‌كی نامۆی خۆر ده‌ركه‌وتوه كه چه‌ند په‌ڵه‌یه‌كی له‌سه‌ره و دامه‌زراوه‌ی زانسته نیشتمانییه‌كانی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت هه‌ر یه‌كێك له‌و په‌ڵانه له قه‌باره‌ی زه‌وی گه‌وره‌تره.
توانای وێنه‌گرتنی ته‌له‌سكۆپی Daniel K. Inouye Solar به‌جۆرێكه كه له داهاتوودا هاوكاریی زانایان بكات له كایه‌ی موگناتیسیی خۆر و ئه‌و زریانانه‌ش به‌باشی تێبگه‌ن كه له خۆره‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن.
PM:10:37:24/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 4296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت