ئاسایشی سلێمانی ئه‌ندامانی گروپی "گوركه‌كان"ی ده‌ستگیر كرد


وێستگه‌ نیوزـ

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی گروپێکی راگه‌یاند كه‌ ناوی (گورگەکان)یان له‌خۆیان ناوه‌و سەرجەمیان وێنەی (گورگ) لەسەر سنگیان کێشراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركردنی "گروپێکی تێکدەری راگه‌یاند و له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر گروپێکی تێکدەر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش گروپێکی ( ٥ ) کەسی دەستگیرکرد کە ناویان لە خۆیان ناوە ( گروپی گورگەکان ) کە سەرجەمیان وێنەی ( گورگ ) لەسەر سنگیان کێشراوە.

" تۆمەتباران هەستاون بە شێواندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و فەرمانگە حکومیەکانی سنوری ناحیەی شۆرشی قەزای چەمچەماڵ ، ئەندامانی گروپەکە پێکهاتبوون لە : ( م ، ک ، م ) و ( ک ، ن ، ش ) و ( ت ، ح ، ش ) و ( ک ، ج ، م ) و ( م ، خ ، ع)" راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ واده‌ڵێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی ( ٤٠٥ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.


PM:10:12:24/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 20536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو