ئەوقافی سوریا: ئەمساڵ هیچ سورییه‌ك فه‌ریزه‌ی حەج به‌جێناگه‌یه‌نێت
حاجیان لەسەر کێوی عەرەفە. وێنە: گێتی
وێستگه‌نیوزـ
بەڕێوه‌بەری حەج لە وەزارەتی ئەوقافی سوریا رایگەیاند، ئەمساڵ هیچ سەردانێکی حەج بۆ سورییەکان رێکناخرێت، ده‌شڵێت، پێشبینی دەکرێت ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئایاری 2023، حه‌سسان نه‌سروڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی سوریا لە لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بەوەدا، هۆکاری ئامادەنەبوونی حاجیانی سووری لەمساڵدا لە مەککە، لە ئەنجامی نەبوونی کاتی پێویست بوو بۆ هەماهەنگی نێوان سعوودیە و سوریا، دوای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
لای خۆیەوە، محەمەد رامی مه‌رتینی، وەزیری گەشتوگوزاری حكومه‌تی سوریا لە راگەیه‌ندراوێکدا باسی لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە لە دوای وەرزی حەج کرد و پێشبینیشی کرد، ساڵی داهاتوو باشتر بێت و بارودۆخ و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی ببنەوە، هەروەها پێشنیازی کرد لە مانگی داهاتوودا گەشتەکانی نێوان جه‌ددە و ریاز - دیمەشق دەستپێبکەنەوە. ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانیشی به هه‌نگاوێكی گرینگ له‌قه‌ڵه‌مدا.
PM:08:36:24/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت