حكومه‌تی عێراق له‌ باره‌ی دانانی باج له‌سه‌ر به‌نزین روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


وێستگه‌نیوزـ

حكومەتی عێراق دەربارەی دانانی باج و رسووماتی نوێ لەسەر بەنزین و گازوایل روونکردنەوە دەدات و رایگه‌یاند، پاڵپشتیكردنی حكومه‌ت بۆ به‌نزین و گازوایل وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "لە بودجەی ساڵی 2023دا هیچ باجێكی نوێ لەسەر سووتەمەنیی ئۆتۆمبێل دانەنراوە و ئەو سووتەمەنییەی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت، لەلایەن حكومەت و وەزارەتی نەوتەوە وەك یەك و بە پاڵپشتی، نرخەكان دەمێنێتەوە''.

پێشتر میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە حکومەتی عێراق بەپێی پرۆژەیاسای 2023 بڕیاری داوە، بە رێژەی 5% باج لەسەر هەر لیترێکی بەنزین و 10% لەسەر گازوایل دابنێت.

وتەبێژی حكوومەتی عێراق ئاماژەی بەوەش كرد: "ئەو باجانەی لە بودجەدا ئاماژەیان پێ كراوە بۆ ناوخۆی حكومەتە لە نێوان كۆمپانیا و دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەتی نەوت''.

باسی له‌وه‌شكرد: "ساڵی داهاتوو توانای بەرهەمهێنانی بەنزین بەرز دەكەینەوە و هاوردە کەم دەکەینەوە، ئەو داهاتە بۆ دامەزراوە و كۆمپانیاكانی وەزارەتی نەوت دابین دەكەین كە لە ئەنجامی كەمكردنەوەی هاوردەكردنی سووتەمەنی لە دەرەوەی وڵاتەوە دێتە ئاراوە''.

ماڵپەڕی جیهانیی نرخی بەنزین لە خشتەی مانگی ئایاری 2023دا ئاماژەی بەوە کردووە، عێراق بۆ پلەی 13 دابەزیوە، دوای ئەوەی لە لیستی وڵاتانی هەرزانترین نرخی بەنزین لەنێو 170 وڵات ریزبەندیی 11ی هەبوو، بەڵام لە ماوەی مانگی ئایاردا نرخی فرۆشراوی بەنزین لە ناوخۆدا 573 سەنت بۆ هەر لیترێک بەرز بووەتەوە.


PM:04:16:24/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو