نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوەیە
وێستگەنیوز_
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا گۆرانکارییەکی کەمی بەسەردا هات و هەر یەک لە دوو جۆرە سەرەکییەکە، چەند سەنتێک لە چاو دوێنێ سێشەممە؛ بەرزبوونەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ی ئایاری 2023، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 76 دۆلار و 47 سه‌نته.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 73 دۆلار و 79 سه‌نته.
گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوه‌یت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕوودا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەمدەکەنەوە.
AM:08:06:24/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 780
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت