وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: پشتگیری دادگاییکردنی سەرۆکی سووریا دەکەم


وێستگەنیوز_ هێڤار

کاسرین کۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایدەگەیەنێت، "پشتیوانی دادگاییکردنی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا دەکەم."

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەلقودسی ئینگلیزی، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە وەڵامێکدا بۆ پرسیاری رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە، بە هەموو جۆرێک پشتیوانیی دادگاییکردنی بەشار ئەسەد  دەکات.

کاسرین کۆلۆنا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ساڵانێکی زۆرە و لە ساڵی 2011ـەوە بەهۆی ئەسەد'ـەوە، سەدان ھەزار کەس لە سووریا کوژراون. ھەروەھا چەکی کیمیایی لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە بەرامبەر بە هاوڵاتیانی سڤیل بەکارھێندراوە. 

دووپاتیشیکردەوە، رووبەڕووبوونەوەی تاوان و بەسزا گەیاندنی تاوانباران، بەشێکە لە دیپلۆماسییەتی فەڕەنسا و لەگەڵ مافی مرۆڤدا بەردەوام دەبن. 

ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ھاوکاتە لەگەڵ گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەبی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و کەنداو.


PM:02:53:23/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو