بانكی ناوه‌ندی زیاتر له 267 ملیۆن دۆلاری خسته بازاڕه‌وه
وێستگهنیوزـ
بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ سێشه‌ممه 23ی ئایاری 2023، زیاتر له 267 ملیۆن دۆلاری خسته بازاڕه‌وه و ئه‌مه‌ش وایكرد، نرخی دۆلار نزمبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێت.
له‌و بڕه دۆلاره‌ی بانكی ناوه‌ندی خستیه بازاڕه‌وه 215,023,005 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە فرۆشتووە، هەروەها بڕی 52,800,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی نەقد.
كۆی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە بڕی 267,823,005 ملیۆن دۆلار بووە.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 146 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.
PM:12:26:23/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت