سودانی و حه‌لبوسی كۆبونه‌وه: په‌له له په‌سه‌ندكردنی بودجه بكرێت
وێستگه نیوزـ
سەرۆک وەزیران و سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجەیان كرد و جه‌ختیان كرده‌وه كه په‌له بكرێت لە پەسەندکردنی بودجه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه ئەمرۆ یەکشەممە، حه‌لبوسی چاوی کەوت بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.
"لە دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی گشتی وڵات و گرنگترین ئەو دۆسیانە کرا کە حکومەت کاری لەسەر دەکات بە شێوەیەکی هاونەریب لە چوارچێوەی بەرنامەکەی و ئەولەویەتەکانی، بەو جۆرەی خواستی هاوڵاتیان بەدیدێنن لە پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاری و باشکردنی باری ئابوری." راگه‌یه‌ندراوه‌كه واده‌ڵێت.
باسی له‌وه‌شكردوه كه هەر لە دیدارەکە تاوتوێی بودجەی گشتی فیدراڵی کرا کە خراوەتە بەردەم په‌رله‌مان و پەلەکردن لە پەسەندکردنی و دەستەبەرکردنی داواکاریەکانی بەرنامەی حکومەت لە چارەسەر کردنی دۆسیەی بێ‌کاری و خزمەتگوزاری و هەژاری و جێبەجێ کردنی پرۆژە ستراتیجیەکان و ئەنجامدانی چاکسازی ئابوری.
PM:11:53:21/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 1756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت