به‌رپرسێكی حكومه‌تی روسیا له‌ناو فڕۆكه‌دا ته‌ندروستیی تێكچوو و گیانی له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

بریكاری وه‌زیری خوێندنی باڵای روسیا له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی كوباوه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی، له‌ناو فڕۆكه‌كه‌یدا ته‌ندروستیی تێكچوو و گیانی له‌ده‌ستدا.

پیترۆ كۆتشیرینكۆ، ته‌مه‌نی 47 ساڵه‌ و بریكاری وه‌زیری خوێندنی باڵای روسیایه‌،  وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ئه‌و وڵاته‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه، ناوبراو دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ كوبا، كۆچی دوایی كردوه‌. 

پیترۆ ۆتشیرینكۆ له‌ساڵی 2020ه‌وه‌ پۆستی جێگری وه‌زیری خوێندنی باڵای روسیای هه‌بووه‌.

به‌پێی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ پیترۆ له‌ناو فڕۆكه‌دا ته‌ندروستی تێكچوو، كاتێك به‌یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی كوبایان كردبوو، له‌كاتی دابه‌زینیشی له‌ فڕۆكه‌كه‌ی‌، پزیشكان هه‌وڵیاندا رزگاری بكه‌ن، به‌ڵام دواجار گیانی سپاردوه‌.


PM:08:48:21/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت