بلومبێرگ: له‌مساڵدا سه‌رمایه‌كه‌ی زوكه‌ربێرگ 44 ملیار دۆلار زیادیكرد
وێستگه نیوز-
ئاژانسی بلومبێرگ رایگه‌یاند كه له 2023دا سه‌رمایه‌كه‌ی مارك زوكه‌ربێرگ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای (میتا) بڕی 44 ملیار دۆلار زیادیكردووه، ئه‌مه‌ش خێراترین گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌یه له‌نێو ملیاردێرهكاندا.
به‌گوێره‌ی بلومبێرگ، ئه‌و سه‌رمایه‌داره له ساڵی 2022دا كاری له‌سه‌ر بونیادنانی (میتاڤێرس) كرد "Metaverse- وشه‌یه‌كه له هه‌ردوو به‌شی meta و Verse پێكهاتووه” ئه‌مه‌ش به ئامانجی باڵاده‌ستی به‌سه‌ر بواره‌كه‌دا.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، له قۆناغێكدا، به‌هۆی وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا، سامانی زوكه‌ربێرگ به بڕی 100 ملیار دۆلار دابه‌زی.
راشیگه‌یاند كه له ئێستادا كۆی سامانی زوكه‌ربێرگ به 89.9 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، به‌مه‌ش چووه‌ته لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترین ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهانه‌وه.
به‌پێی پێنوێنی Bloomberg Billionaires، به‌و سامانهیهوه زوكه‌ربێرگ ریزبه‌ندی 12ی له‌نێو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان گرتووه، هه‌روه‌ك له‌ڕووی زیادبوونی سامانه‌كه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له پێگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و دهوڵهمهندانهدایه.
AM:10:25:21/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت