ئێران كوژرانی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریدا راگه‌یاند
وێستگه نیوز-
كۆماری ئیسلامی ئێران كوژرانی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گرووپێكی چه‌كداریدا راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پۆلیسی ئێران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "شه‌وی رابردوو له هێرشێكی تیرۆریستیی گرووپێكی 'چه‌كدار' و 'دژبه‌ر' پێنج ئه‌ندامی بنكه‌ی پاسه‌وانیی 'مزه سه‌ر' له پارێزگای سیستان و به‌لوچستان گیانیان له‌ده‌ست داوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له پێكدادانهكهدا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه چه‌كداره كوژراون و دواتریش له شوێنی رووداوه‌كه نه‌ماون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئێران راشیگه‌یاند كه ئه‌م هێرشه "ناجوامێرانه"یه به‌بێ وه‌ڵام تێپه‌ڕنابێت و سزای توندی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئێران جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی ئێران و فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور بۆ به‌دواداچوونی رووداوه‌كه سه‌ردانی پارێزگای سیستان و به‌لوچستانیان كردووه.
AM:09:37:21/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 8720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت