هۆشدارییه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه سه‌باره‌ت به دۆلار
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هۆشداریی ده‌داته هاوڵاتیان و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌بێت كڕین و فرۆشتن به دیناری عێراقی بێت نه‌ك به دۆلار و هه‌ركه‌س پابه‌ند نه‌بێت روبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
خالید میحنا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم، وتی: "هۆشداری ده‌ده‌ین له مامه‌ڵه كردن به دۆلار له بری دیناری عێراقی له بازاڕه ناوخۆییه‌كاندا".
وتیشی: "رێنمایی حكومه‌ت هه‌یه كه ده‌بێت دراوی بیانی له مامه‌ڵه‌ی بازاڕه ناوخۆییه‌كان دوربخرێته‌وه و ته‌نها به دیناری عێراقی مامه‌ڵه و كڕین و فرۆشتن بكرێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ته‌نها ئه‌وانه دۆلاریان پێویسته كه هاورده‌كاری سه‌ره‌كین، له ناو بازاڕی ناوخۆدا پێویست ناكات كڕین و فرۆشتن به دۆلار یان هه‌ر دراوێكی تری بیانی بكرێت".
راشیگه‌یاند كه "وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌دواداچوون ده‌كات و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی ئه‌م رێنماییه نه‌بێت توشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت".
AM:09:08:21/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 9684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت