باندێكی بازرگانیكردن به مرۆڤ كه ده‌یانویست منداڵێك به 25 ملیۆن دینار بفرۆشن، ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی باندێكی بازرگانیكردن به مرۆڤی راگه‌یاند كه ده‌یانویست منداڵێك به 25 ملیۆن دینار بفرۆشن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی باندهگه ئافره‌تن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئاژانسی هه‌واڵگری ئۆپه‌راسیۆن و به‌دواداچوونه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و بانده تاوانكارییانه‌ی بازرگانی به مرۆڤ و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت: "له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژی شه‌ممه، 20ی ئایاری 2023 له به‌غدا باندێكمان ده‌ستگیركرد كه ویستوویانه منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج رۆژ به 25 ملیۆن دینار بفرۆشن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "بانده‌كه كه له چوار ژن و پیاوێك پێكدێن و له‌كاتی مامه‌ڵه‌ی بازرگانیكردن به منداڵه‌كه‌وه ده‌ستگیركراون و لیكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
تائێستاش نه‌زانراوه، ئایا منداڵه‌كه كۆرپه‌ی ئه‌ندامانی بانده‌كه بووه، یاخود رفاندوویانه و بۆ ئه‌وه‌ی بیفرۆشن.
AM:08:34:21/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 3884
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت