یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردن له دانیشتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه كرا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه ده‌كات، ده‌شڵێت بۆ هه‌رێمی كوردستان 17%ی بودجه دیاری كراوه كه له راستیدا 20%ه، به‌ڵام پشكی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق زۆر كه‌مه.
زوهره بوجاری، په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر كوتله‌ی سادیقون كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراقیشه ده‌ڵێت بۆ پارێزگای به‌سره نزیكه‌ی تریلیۆنێك و 650 ملیار دینار له بودجه‌دا ته‌رخان كراوه، له‌كاتێكدا خزمه‌تگوزاری و پرۆژه ستراتیژییه‌كانی ئه‌و شاره پێویستی به زیاتر له 3 تریلیۆنه.
"به‌سره شایسته‌ی قه‌رزی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ده‌كات كه بۆخۆی نییه و ئه‌گه‌ر نادادی به‌رامبه‌ر پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق بكرێت، بایكۆتی دانیشتنه‌كه ده‌كه‌م"، ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره وای وتوه.
ده‌شڵێت: "پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی كه راگه‌یه‌ندراوه 17%یه، به‌ڵام له راستیدا زیاتریشه له 20%"، داواشی له په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق كرد له پشتی پارێزگاكانی خۆیان بن و هه‌مواری پشكی پارێزگاكانیان له بودجه‌دا بكه‌نه‌وه.
پێشتریش یاسر ئه‌سكه‌نده‌ر وه‌توت، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی عێراق راگه‌یاندبوو كه هێشتا واده‌یه‌ك بۆ دانیشتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه بودجه دیاری نه‌كراوه‌و سه‌رۆكایه‌تی چاوه‌ڕوانی ته‌وافوقێكی سیاسیه له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی بودجه.
وه‌توت پێشبینیی كردوه كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا دانیشتنه‌كه بكرێت، به‌ڵام ده‌ڵێت هێشتا ناكۆكی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه‌ی تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان و هێشتا ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
وتیشی كه له‌وانه‌یه له دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و مادده و بڕگانه بدرێت و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كه ناكۆكیی له‌سه‌ر بۆ ته‌وافوقی سیاسی به‌جێ بهێڵرێت.
AM:12:07:21/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 2376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت