مسته‌فای سه‌ید قادر: پارتی و یه‌كێتی رێكبكه‌ون هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت

‌مسته‌فای سه‌ید قادر

وێستگه‌نیوزـ

مسته‌فای سه‌ید قادر، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی رێكبكه‌ون هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرێت هه‌ڵبژاردنیش ناكرێت.

مسته‌فای سه‌ید قادر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی ئایاری 2023، له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان قسه‌ی بۆ په‌یامنێری وێستگه‌نیوز كرد.

مسته‌فای سه‌ید قادر له‌ باره‌ی كۆسپ و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ وتی: "ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی رێكبكه‌ون هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرێت هه‌ڵبژاردنیش ناكرێت".



PM:07:28:19/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت