چه‌ند زانیارییه‌كی گشتیی ده‌رباره‌ی 76هه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مایی (كان)
وێستگه‌نیوز-
ڕۆژی سێشه‌ممه، 2023/5/16 چالاكییه‌كانی 76هه‌مینی خولی فێستیڤاڵی «كان» ده‌ستیان پێكرد كه ماوه‌ی 12 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و 5/27 كۆتایی دێت. وه‌كو خوله‌كانی پێشوو سه‌دان سینه‌ماكار و هونه‌رمه‌ند و كه‌سێتیی ناوداری جیهانی تێیدا به‌شدار ده‌بن، له‌م خوله‌دا وڵاتانی عه‌ره‌بیی وه‌كو: توونس، مه‌غریب، جه‌زائیر و میسر بۆ چه‌نده‌مینجار به‌شدار ده‌بن و سوودان و ئه‌رده‌نیش بۆ یه‌كه‌مجاره به یه‌ك فیلم به‌شدار بن.
له‌م خوله‌دا نزیكه‌ی 100 فیلم به‌شدارن، كه 21 فیلمیان ده‌چنه كێبه‌ركێی فه‌رمیی فێستیڤاڵه‌كه‌وه، فیلمێكیان «دۆكیومێنتارییه»؛ به‌رهه‌می وڵاتی توونسه به ناوی «بنات ألفه»ی ده‌رهێنه‌ر كه‌وسه‌ر بن هه‌نییه، فیلمه‌كه باسی ئه‌و ژنانه ده‌كات كه دووچاری دیارده‌ی تووندڕه‌ویی ده‌بن و ده‌بنه قوربانی ئه‌و دیارده‌یه.
بن هه‌نییه ژنه‌ده‌رهێنه‌رێكی دیاره، چه‌ندان فیلمی درامی كورت و درێژی به‌رهه‌م هێناوه، كه دیارترینیان فیلمی «ئه‌و پیاوه‌ی پشتی خۆی فرۆشت»ه، كه له كێبه‌ركێی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاری ساڵی 2021دا هه‌تا قۆناغه‌كانی كۆتایی ڕۆیشت.
نزیكه‌ی 2000 «دوو هه‌زار» كورته‌فیلمی خوێندكارانی سینه‌ما كه له سه‌دان سكوڵی فیلمسازییه‌وه نێردراون؛ به‌شداری كێبه‌ركێكانی فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن.
وه‌كو هه‌میشه‌ش، فێستیڤاڵی «كان»، قه‌رباڵغه به به‌شداری ده‌رهێنه‌ره هه‌ره‌دیاره‌كانی بواری فیلمسازیی و كێبه‌ركێی یه‌كدیی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی «چڵه‌خورمای ئاڵتوونیی» كه به‌رزترین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه‌یه و له‌م خوله‌دا دیارترین ده‌رهێنه‌ره‌كان بریتیین له: نانیی مۆریتی- ئیتاڵیی، نووری بیلگه جه‌یلان-ی تووركیی، هیرۆكازو كووری ئیدا-ی یابانی، فیم ڤینده‌رز-ی ئه‌ڵمانی، له هه‌مووشیان دره‌وشاوه‌تر كین لۆچ-ی به‌ریتانیی كه پێشتر دوو جار چڵه‌خورمای ئاڵتوونیی بردۆته‌وه و به‌نیازی سێیه‌مین چڵه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاریشه سێ ژنه ده‌رهێنه‌ر له كێبه‌ركێی فه‌رمیی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئاماده بن، له بوارێكدا كه ساڵانێكی زۆره پیاوان باڵاده‌ستن تیایدا، ئه‌وه‌ش په‌یامێكه بۆ فیلمسازان كه هه‌نگاوی مكوڕتر بنێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی ژنان له‌م بواره‌دا فره‌تر بكه‌ن.
چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی هۆڵییودیش له فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئاماده‌ن، له‌ناویشیاندا جۆنی دێپ و هاریسن فۆرد، ئه‌مه‌ی دووه‌میان به پاڵه‌وانێتیی له به‌شی پێنجه‌می فیلمی «ئیندیانا جۆنز» به‌شداره كه جۆرج لۆكاس نووسیویه‌تی و ستیڤن سپیلبێرگ كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجیشه بۆ هه‌مووان، سه‌رۆكایه‌تییكردنی فسێستیڤاڵه‌كه‌یه له‌لایه‌ن ئیریس كنۆپلۆك، ژنه پارێزه‌ر و ده‌رهێنه‌ر كه ساڵانێكی زۆره له ستۆدیۆكانی «وارنه‌ر»ی ئه‌مریكیی سه‌رقاڵی كاری فیلمسازییه.
هه‌روه‌ها مه‌ریه‌م تووزانی، ژنه‌ده‌رهێنه‌ری مه‌غریبی یه‌كێكه له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن ژنه‌ده‌رهێنه‌ری سوویدی ڕۆبن ئۆستلۆند-ه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرێت، جێی ئاماژه پێدانه هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ره‌كه له خولی پێشووی فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شداربوون، ڕۆبن ئۆستلۆند توانی له‌پای فیلمی «سێگۆشه‌ی دڵته‌نگیی» چڵه‌خورمای ئاڵتوونیی بباته‌وه.
فێستیڤاڵی «كان»، یه‌كێكه له دیارترین فێستیڤاڵه‌كانی جیهان، یه‌كێكه له سێ فێستیڤاڵه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا له‌پاڵ فێستیڤاڵی «ڤینیسیا» و «به‌رلین»، كه به «سێینه گه‌وره‌كه» ناو ده‌برێن.
یه‌كه‌م خولی فێستیڤاڵی كان ساڵی 1939 ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام له سێیه‌م ڕۆژیدا بووه كه دووه‌مین جه‌نگی جیهانیی هه‌ڵایسا و به‌و هۆیه‌وه ڕاگیرا، هه‌ربۆیه ده‌سپێكی ڕاسته‌قینه‌ی فێستیڤاڵه‌كه كه‌وته ساڵی 1946، یه‌كه‌م خولیشی له‌و ساڵه‌دا به ته‌واوی ئه‌نجام درا، له‌وكاته‌وه تا ئێستا 76 خولی به‌ڕێوه چووه.
گرنگترین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه چڵه‌خورمای ئاڵتوونییه، كه ده‌درێته باشترین فیلمی فێستیڤاڵه‌كه، ڕێوڕه‌سمی فێستیڤاڵه‌كه له شاری «كان» كه‌ناری كه‌نداوی كان به‌ڕێوه‌ه‌چێت، ئه‌مساڵ فێستیڤاڵه‌كه 20 ملیۆن دۆلاری تێدا خه‌رجكراوه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت 80 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بێت.
سه‌رچاوه: فرانس 24
له‌مڕۆوه «وێستگه‌نیوز» ڕۆژانه هه‌واڵ و زانیاریی له‌باره‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌وه بۆ خوێنه‌رانی بڵاوده‌كاته‌وه.
PM:03:24:19/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 3244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت