وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڕیاری‌ زیادكردنی‌ ده‌وامی‌ فه‌رمانبه‌رانی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی دا


وێستگه‌ نیوز-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌ نووسراوێك فه‌رمانی دا فه‌رمانبه‌رانی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ رۆژانی شه‌ممه‌شدا ده‌وامی ئاسایی بكه‌ن.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی‌ عێراق به‌ نووسراوێك كه‌ سیفه‌تی زۆر به‌په‌له‌ و ده‌ستبه‌جێی‌ پێدراوه‌ ، فه‌رمان به‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ كراوه‌ بۆ له‌مه‌ودوا له‌ رۆژانی شه‌ممه‌ش ده‌بێت ده‌وام بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ ده‌وامكردنی رۆژانی شه‌ممه‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

جه‌ختیش له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ فه‌رمانه‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ و ده‌وامكردنه‌كه‌ش رۆژانی شه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌ش ده‌گرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ فه‌رمانه‌كه‌، فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی تا كاتژمێر 6ی‌ ئێواره‌ و فه‌رمانبه‌رانی‌ سه‌ربازیش تا كاتژمێر 10ی‌ شه‌و ده‌بێت ده‌وام بكه‌ن.


PM:07:32:18/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 5904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت