کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی دەستیپێکرد
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه‌نیوزـ
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد و په‌یامنێری وێستگه‌نیوز زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی ئایاری 2023، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێره‌وه به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیسشتمانی كوردستان هاتنه سلێمانی و كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان ده‌ستیپێكرد.
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ زیاتر ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی پێشووی نێوان هه‌ردوو حزبه و هیچ بڕیارێكی تیادا نادرێت.
AM:11:34:16/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 1724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت