فه‌یسبوك له‌خۆیه‌وه داوای هاوڕێیه‌تی ده‌كات
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ بەشێک لە بەکارهێنەرانی فەیسبووک کاتێك سەردانی هەژماری کەسێکی دیکەیان کردووە، ئۆتۆماتیکی داواکاری هاوڕێیەتی "Add Friend"یان بۆ چووە.
ناوه‌ندی میدیای ژماره‌یی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند كه سه‌كۆی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، كێشه‌ی ته‌كنیكیی تێكه‌وتوه.
به‌پێی ناوه‌نده‌كه، فه‌یسبوك به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی داواكاریی هاوڕیهیتیی بۆ كه‌سانی دیكه ناردوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه سه‌ردانی هه‌ژماری هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ی كردبێت یان ته‌ماشای پڕۆفایله‌كه‌ی كردبێت.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك كه سه‌ربه كۆمپانیای (مێتا)یه، له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا روبه‌ڕوی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بوه‌ته‌وه، ره‌خنه‌كانیش تایبه‌ت بوون به بواری سیاسی و ئه‌منی و پێشێلكردنی تایبه‌تمه‌ندیی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه.
PM:05:07:12/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 3188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت