پله‌به‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین داهێنانیان تیادا كراوه بۆ ساڵی (2022)


وێستگه‌ نیوز-
بۆ دوانزه‌یه‌مین ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك، وڵاتی‌ سویسرا پله‌ی یه‌كه‌م له‌ پله‌به‌ندی ئه‌و ووڵاتانه‌ی زۆرترین داهێنانیان تیادا كراوه بۆ ساڵی (2022) به‌ده‌ست ده‌هێنێت.


بوونی‌ وڵاتی‌ سویسرا له‌ ریزی‌ پێشه‌وه‌ی‌ ئه‌م پله‌به‌ندییه‌دا له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆرترین ژماره‌ی (پاتێنته‌كان یان بڕوانه‌مه‌كانی موڵكیه‌تی عه‌قڵی) بۆ داهێنانه‌كان‌ له‌وێ ده‌به‌خشرێن و هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌هێزی داموده‌زگاكانیانه‌وه‌یه‌.

یه‌كه‌م ده‌ ووڵاتی لیسته‌كه‌ش بریتین له‌:

1. سویسرا
2. ئه‌مریكا
3. سوید
4. به‌ریتانیا
5. هۆڵه‌ندا
6. یابان
7. سه‌نگافوره‌
8. ئه‌ڵمانیا
9. فینله‌ندا
10. دانیمارك  

به‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ داهێنانی وڵاتان كراوه‌:

- ووردبینی له‌ بواری بزنس

- سه‌رمایه‌ی مرۆیی و توێژینه‌وه‌

- داموده‌زگاكان

- ژێرخان

- ووردبینی بازاڕ

- مه‌عریفه‌ و ته‌كنه‌لۆژیا

- به‌رهه‌می ئه‌فرێنه‌


*له‌ نه‌خشه‌كه‌ی‌ خواره‌وه‌دا
- ره‌نگی شینی تۆخ واته‌ (كه‌مترین داهێنان).
- ره‌نگی زه‌ردی تۆخ واته‌ (زۆرترین داهێنان).
*لە فەیسبوکی ئالان عەتوفەوە وه‌رگیراوه‌.


PM:10:16:22/04/2023




ئه‌م بابه‌ته 2664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت