نانسی دێته به‌غدا
وێستگه نیوزـ
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌میانی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، سێ گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب سه‌ردانی عێراق بكه‌ن و ئاهه‌نگ بگێڕن، یه‌كێك له‌وانه‌ش نانسی عه‌جره‌م، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانییه.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی 3 رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا هه‌ریه‌ك له نانسی عه‌جره‌م و عاسی حلانی، گۆرانیبێژانی لوبنان و لوتفی بوشناق، گۆرانیبێژی تونسی بۆ رازاندنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژن كه له‌ژێر دروشمی "جه‌ژنه‌كانمان به‌غدادییه"، سه‌ردانی به‌غدای پایته‌خت ده‌كه‌ن.
بڕیاره شه‌وی شه‌ممه 22ی نیسان نانسی له‌سه‌ر شانۆی "كۆمه‌ڵكه‌ی نه‌خیل" به‌شی یه‌كه‌می ئاهه‌نگه‌كان بڕازێنێته‌وه‌و حاته‌م عێراقی، گۆرانیبێژی عێراقیش به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كه‌دا بكات.
بۆ شه‌وی دواتر لوتفی بوشناق، گۆرانیبێژی تونسی و حسێن ئه‌عزه‌می، گۆرانیبێژی عێراقی هونه‌ره‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و بۆ شه‌وی 24ی نیسانیش، ته‌خته‌ی هه‌مان شانۆ بۆ عاسی حلانی، گۆرانیبێژی لوبنانی و ئه‌سیل هومه‌یم، خانمه گۆرانیبێژی عێراقی ده‌بێت.
PM:06:52:21/04/2023
ئه‌م بابه‌ته 3708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت