وەزیر بووە بە ژینگەپارێز


وێستگەنیوز_

یۆهان پێرشۆن؛ وەزیری کار و تێکەڵکردن (Minister of Labor and Integration) لەگەڵ ئان سۆفیی هێرمانسۆن، بەڕێوەبەری سەرۆکایەتی شارەوانیی یۆتۆبۆریی، کە دووەم گەورەترین شاری وڵاتی سوێدە، لە شارۆچکەیەکی بچووک بە ناوی (لوندبای) کە سەر بە شارەوانیی (گۆتنبێرگ)ـە؛ دووقۆڵیی خەریکی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکن و وەکو ژینگەپارێز کار دەکەن.

29ـی 3ـی 2023، لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەر وێنەیەکی پێرشۆن-ی داناوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ یۆهان پێرشۆنم لا بوو، بە یەکەوە لە ئۆتۆمبێلی کۆکردنەوەی خۆڵدا، زۆر نایاب بوو کە پێکەوە زبڵی ماڵان و پەیینمان کۆکردەوە لە (لوندبای)، پێرشۆن کە خۆی وەکو کەنناس دەرناخات، وەزیری کارە".

پێرشۆنیش تێچێن کۆمێنت'ـێکی بۆ نووسیوە کە گوزارشتەکەی بریتییە لە: "زۆر سوپاس بۆ تۆ کە ڕێگەت پێدام لەو ئۆتۆمبێلەدا هاوڕێیەتییت بکەم. کارێکی باشە کە بتوانیت باسی ژینگەی کار و کەمیی دەستی کارە کارامەکان و ئەو پێکهاتە نائاسایییانەی لە تەنەکەخۆڵی ماڵاندا هەن بکەیت و هەروەها باسی ئازادیی لە پیشە و هەمەلایەنیی و گەشەپێدانی سیاسییش بکەیت، زۆر پێزانینمان هەیە بۆ ئەو کارە مەزنەی دەیکەیت".

هێرشۆن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری پیشە و کارە جیاوازەکانی وڵاتەکەی بێت و ڕاستەوخۆ کێشەکان ببینێت و لەگەڵ خاوەنکێشەکاندا گفتوگۆ بکات؛ ناوبەناو خۆی دەکاتە پیشەکار یان کرێکاری بوارێکی تایبەت کە پەیوەستە بە کاری وەزارەتەکەیەوە. 


PM:04:38:01/04/2023


ئه‌م بابه‌ته 3124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت