نێچیرڤان بارزانی: پێكهاته‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێم وه‌ك هه‌میشه به نیشتمانی هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوز-
له په‌یامه‌كه‌یدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئه‌كیتۆ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به نیشتمانی هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نویێ بابلیی ئاشووری و جه‌ژنی ئه‌كیتۆ بڵاوكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت: "سه‌ری ساڵی نویێ بابلیی ئاشووری و جه‌ژنی ئه‌كیتۆ، به گه‌رمی له خوشك و برایانی كلدانی، ئاشووری و سریانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و له هه‌ر كوێی جیهان بن پیرۆز ده‌كه‌م. هیوای سه‌ركه‌وتن و جه‌ژن و پشوویه‌كی شاد و ئارامیان بۆ ده‌خوازم".
نێچیرڤان بارزانی، نووسیویه‌تی: "له‌م یاده‌دا داكۆكی له پاراستنی یه‌كسانی و ماف و ئازادییه‌كان و بره‌ودان به كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یی له‌نێو هه‌موو پێكهاته ئایینی و نهتهوهیییهكانی كوردستاندا ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هه‌روه‌ها خوشك و برایانی كریستیان و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به نیشتمانی هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندووه كه "جه‌ژنی ئه‌كیتۆ له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشی".
AM:09:55:01/04/2023
ئه‌م بابه‌ته 844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت