حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری دا 41 پۆندی نوێ دروست بكات
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بۆ پاراستنی ئاوی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی 41 پۆندی نوێ له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێن.
كاروان سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پێگه‌ی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی جڵه‌وكردنی لافاو به‌تایبه‌تی له شاری هه‌ولێر، وتی: "بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تیمێكی ته‌كنیكی پێك هێنا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی گرفتی لافاوی هه‌ولێر. دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد، كۆمه‌ڵێك ڕێچاره پێشنیاز كران بۆ كۆنتڕۆڵكردنی لافاوی شاری هه‌ولێر".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌وانیش دوو به‌ش بوون، به‌شێكیان كرداری خێرا بوو بۆ ڕێگریكردن و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی لافاو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی، به‌شی دووه‌میش پلانی درێژخانه بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوه‌كه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پلانه كورتخایه‌نه‌كه بریتی بوو له خاوێنكردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه سروشتییه‌كانی ئاو كه به ناو شاری هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بن و هه‌روه‌ها خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ ده‌ستكرده‌كانه كه ئاوی ئاوه‌ڕۆ و ئاوی باراناو ده‌به‌ن، جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك له‌و پردانه‌ی دروست كرابوون له‌سه‌ر ڕێره‌وه سروشتییه‌كان فراوان كران، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاو له‌خۆ بگرن. پلانه درێژخایه‌نه‌كه ئه‌وه بوو، ئه‌و ئاوی بارانه‌ی ده‌بارێ، كۆی بكه‌ینه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشنیازی ژماره‌یه‌ك پۆند كراوه له به‌شه‌كانی باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر، له‌و ستریم و ڕێڕه‌وه ئاوییانه‌ی هه‌یه،كۆمه‌ڵێك پۆند دروست بكرێن بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و ڕێڕه‌وانه؛ هه‌ندێكیان نه‌خشه‌كارییان ته‌واو بووه و هه‌ندێكیشیان له‌ژێر پڕۆسه‌ی نهخشهكاریین و له دوای هاوینه‌وه، به كرده‌یی ده‌ستیان پێ ده‌كرێت".
وتیشی: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران 36 ملیۆن دۆلاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاوی شاری هه‌ولێر ته‌رخان كرد. له‌و 36 ملیۆنه نزیكه‌ی 22% ته‌رخان كرا كه نزیكه‌ی 8 ملیار دینار بوو، خۆشبه‌ختانه وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م، به‌و بڕه پاره‌یه هه‌ولێر پارێزرا له‌و لافاوانه‌ی ڕووی ده‌دا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌گه‌ر ته‌واوی بڕی پاره‌كه ته‌رخان بكه‌ین، نه‌ك ته‌نیا هه‌ولێر ده‌پارێزین، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵێك پۆندی گه‌وره دروست ده‌كه‌ین و ئاوی باران كۆ ده‌كاته‌وه و سوودی گه‌شتیاری و سوودی ژینگه‌ییان ده‌بێت بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر، به‌تایبه‌تی له به‌شی باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵات".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ روونیشیكرده‌وه كه "له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا له ساڵی ڕابردوودا، ڕه‌زامه‌ندی دراوه له‌سه‌ر دروستكردنی 37 پۆند له هه‌مووی هه‌رێمی كوردستان به تێچووی نزیكه‌ی 27 ملیار دینار".
كاروان سه‌باح هه‌ورامی راشیگه‌یاند كه "جگه له‌وه‌ش ڕه‌زامه‌ندی دراوه له‌سه‌ر 4 پۆندی تر كه له قۆناغی ڕه‌زامه‌ندیی داراییدایه. كه‌واته به كۆی گشتی، ساڵی ڕابردوو ڕه‌زامه‌ندیی 41 پۆندمان وه‌رگرتووه، به‌شێكیان ئیشیان تێدا ده‌كرێ و تا ئاستی 40% ئیشه‌كانیان جێبه‌جێ كراوه، هه‌ندێكیان ته‌نده‌ریان بۆ كراوه و هه‌ندێكیشیان كێشه‌ی زه‌ویوزاری هه‌یه".
AM:08:36:01/04/2023
ئه‌م بابه‌ته 2244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت