ئه‌مریكا داوای له هاوڵاتییه‌كانی كرد ده‌ستبه‌جێ روسیا به‌جێبهێڵن
كارین جان بییر وته‌بێژی كۆشكی سپی
وێستگه نیوز-
وته‌بێژی كۆشكی سپی داوای له هاوڵاتییه ئه‌مریكییه‌كان كرد ده‌ستبه‌جێ وڵاتی روسیا به‌جێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵ ئه‌نجام داوه سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسێكیان له روسیا.
كارین جان بییر وته‌بێژی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌یوه‌ندییان به خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌نووسه ئه‌مریكییه‌كه و حكومه‌تی روسیاوه كردووه.
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆشكی سپی داواشی له هاوڵاتییه ئه‌مریكییه‌كان كرد كه ده‌ستبه‌جێ وڵاتی روسیا به‌جێبهێڵن.
لای خۆیه‌وه ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له هه‌واڵه‌كانی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكی له‌لایه‌ن روسیاوه زۆر نیگه‌رانه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ركۆنه‌ی رێوشوێنه‌كان و شێوازی مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی روسیای به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان كرد.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له پێشهاتێكی نوێ‌دا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه روسیا بەتۆمەتی سیخوڕی‌کردن ئیڤان گیرشکوفیتش پەیامنێری واڵ ستریت جۆرناڵی دەستگیرکرد.
حکومەتی روسیا رایگەیاند كه ئەو پەیامنێرە فەرمانەکانی ئەمریکای جێبەجێ کردووە و زانیاری لەسەر چالاکییەکانی یەکێک لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە کۆمەڵگەی پیشەسازی و سەربازی روسیا کۆکردووەتەوە و ئەوەش نهێنی تایبەت بە دەوڵەتە.
لای خۆیه‌وه رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ لەراگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی ئیڤان گیرشکوفیتشی په‌یامنێری، لەلایەن دەزگای ئاسایشی فیدراڵی کە گەورەترین دەزگای ئەمنی نیشتیمانیی و رووبەڕووبوونەوەی سیخوڕییە لە روسیادا بەتۆمەتی سیخوڕی‌کردن پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، "کارێکی سەیر و جێگای سەرنجە".
رۆژنامەکە دەڵێت: "زۆر نیگەرانین لە هەڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانی روسیا بەرامبەر رۆژنامەنووسان و راگەیاندنکاران. بەتوندی تۆمەتەکان دەربارەی پەیامنێرەکەمان بە ئەنجامدانی کاری سیخوڕی رەتدەکەینەوە و داوادەکەین ئازاد بکرێت".
PM:09:43:30/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 44060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت