كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارینی به لێزمه ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه
وێستگهنیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی 31ی ئازاری 2023، بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كه‌شێكی سارد ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و بارانبارینی به لێزمه ده‌ستپێده‌كات.
له بڵاوكراوه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه: ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئازاری 2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمێک باران لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی. لە هەندێک ناوچە بە تایبەت ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە.
ده‌شڵێت: "لەدرەنگانی ئهمشەودا کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد روو لەناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما بە (2-3) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو نزم ده‌بنه‌وه. خێرایی با/ لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10 - 20) کیلۆ مه‌تر له كاتژمێرێكدا، لە هەندێک ناوچە چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ سبەی هەینی 31ی ئازاری 2023، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارینی پچڕ پچڕ، لە زۆربەی ناوچەکان هەندێک کات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت. رێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک زیاتر دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و شاخە بەرزەکان.
باسی له‌وه‌شكردووه: "پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە نزیکەی 4-6 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ. خێرایی با لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت 10 - 20 کیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمه‌تر له کاتژمێرێكدا".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئه‌مڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
AM:11:10:30/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 25068
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت