پاپای ڤاتیكانیان گه‌نجكرده‌وه
وێستگه نیوز-
له كاتژمێره‌كانی رابردوودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بڵاوكرایه‌وه كه جلوبه‌رگی گه‌نجانه‌ی سه‌رده‌می له‌به‌ركردبوو.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌كانی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكانیان به كۆمێنتی پێكه‌نیناوی و گاڵه‌ته‌جاڕییانه بڵاوده‌كرده‌وه، به‌هۆی جیاوازی نێوان جله‌كانی و ئه‌و هه‌یبه‌ته‌ی به‌هۆی پۆسته‌كه‌یه‌وه هه‌یه‌تی.
ژماره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی پاپا كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، شه‌ش وێنه‌ن و تیایدا به‌پێچه‌وانه‌ی جلوبه‌رگه فه‌ڕمییه‌كه‌ی، به جوڵه‌ی گه‌نجانه‌وه ده‌ركه‌وتووه.
دوای گه‌ڕان به‌دوای راستی وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وت، كه له‌ڕێی یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه ئاماده‌كراون و دواتر بڵاوكراونه‌وه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نی.
وێنه‌كان رۆژی هه‌ینی 24ی ئادار له پێگه‌ی reddit بڵاوكرانه‌وه و ئاماژه به‌وه‌درا كه له‌ڕێی به‌رنامه‌ی Midjourney ئاماده‌كراون كه به‌رنامه‌یه‌كی زیره‌كی ده‌ستكرده و توانای دروستكردنی وێنه‌ی واقیعی هه‌یه به‌پێی ئه‌و وه‌سفانه‌ی پێیده‌درێت.
له ساڵی 2020دا پاپا فرانسیس خواستی خۆی ئاشكرا كرد بۆ رێكخستنی ته‌كنۆلۆژیای ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاو و زیره‌كی ده‌ستكرد و ته‌كنۆلۆژیا نوێكانی تر به‌له‌به‌رچاوگرتنی ژماره‌یه‌ك بنه‌مای ره‌وشتییه‌وه.
PM:08:53:28/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 2676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت