رووداوێكی هاتوچۆی سه‌خت له سعودیه: 49 عه‌مره‌كار گیانیانله‌ده‌ستدا و برینداربوون
وێستگه نیوزـ
ته‌له‌قزیۆنی سعودیه بڵاویكرده‌وه كه له باكوری ئه‌و وڵاته رووداوێكی هاتوچۆی سه‌خت روویداوه‌و به‌هۆیه‌وه 49 عه‌مره‌كار گیانیانله‌ده‌ستدا و برینداربوون.
ته‌له‌فزیۆنی سعودیه له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا رایگه‌یاندوه كه رووداوه‌كه به‌هۆی پێكدادانی دوو پاس له باكوری شاری عه‌سیر روویداوه‌و به‌هۆیه‌وه 20 عه‌مره‌كار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 29ی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات ته‌له‌فزیۆنی سعودیه ناسنامه‌ی ئه‌و عومره‌كارانه‌ی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه ئایا بیانین یان خه‌ڵكی سعودیه‌ن.
PM:11:22:27/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 7200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت