له خوێندنگه‌یه‌كی ئه‌مریكا ته‌قه كرا و 3 منداڵ كوژران
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه كه له ناوچه‌ی ناشفیڵ له ولایه‌تی تێنسی هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك و به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س كوژراون، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش ده‌ڵێن كه ژماره‌ی كوژراوه‌كان 7 كه‌سن.
به‌پێی میدیاكانی ئه‌مریكا له ناو كوژراوه‌كاندا 3 منداڵ هه‌ن كه هه‌ر دوای گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه به‌خۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یانه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه 5 بۆ 7 كه‌س كوژراون كه سیانیان منداڵه و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش وتویانه كه له‌ناو كوژراوه‌كاندا ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش هه‌یه و تائێستا هۆكاری ئه‌و هێرشه نه‌زانراوه.
PM:09:22:27/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت