دەزگای ئاسایشی هەرێم: هەشت تیرۆرستی داواکراو لە سلێمانی دەستگیرکران
وێستگه نیوزـ
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە چەند ئۆپراسیۆنێکی جیادا هەشت تیرۆرستی داواکراو لە سلێمانی دەستگیرکران كه بەمەرامی خۆحەشاردان روویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو، بە دیاریکراویش لە سنوری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێبوون.
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم له راگهیهندراوێكدا ئاشكرایكرد: لەسەر بنەمای هەماهەنگی هەواڵگری بەهاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی عێراق زانیاری دروست لەسەر ژمارەیەک تیرۆریستی داعشی لەیاسا هەڵهاتوو بەدەست هات کە بەمادەی (٤)ی تیرۆر داواکراو بوون لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەزگای هەواڵگری و دژەتیرۆر و یەکەی وەڵامدانەوەی خێرای عێراق.
دهشڵێت:" ئەو تیرۆرستانە بەمەرامی خۆحەشاردان روویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو، بە دیاریکراوی لە سنوری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێبوون ".
"دوای رەزامەندی دادوەری ئاسایش، لێکۆڵینەوەی مەیدانی لەسەر ئەم کەیسە دەستیپێکرد و دوای چەندین رۆژ بەدواداچوون سەرئەنجام شوێنی مانەوەی داواکراوەکان دەستنیشانکران و خرانە ژێر چاودیری هێزەکانمانەوە ".راگهیهندراوهكه وا دهڵێت.
رونیشیكردوهتهوه كه پاش دڵنیابوونەوە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە شەوانی ١٥ ، ١٦ ، ١٧ ،( ٢٣ / ٢٤ ) ، ( ٢٦ / ٢٧ ) ی ٣ ی ٢٠٢٣ هەر هەشت تیرۆریستی تۆمەتبار کە بەرەگەز عەرەب بوون بەناوەکانی ( ع .خ ) ، ( ع .ن) ، ( م .م ) ، ( ع .ف ) ،( ئ .ف) ، ( ئ . ن) ، ( ق . ئ ) ، ( ع . ئ ) دەستگیرکران ".
له كۆتایی راگهیهندراوهكهشدا هاتوه كه "لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان بەشێک لە زانیارییەکان بە نهێنی هێڵرانەوە و سەرجەم دەستگیرکراوەکان رووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەری کرانەوە ".
PM:09:00:27/03/2023
ئهم بابهته 3160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت