حاجی مه‌سیفی: ده‌ستكه‌وته‌كانتان ته‌نها شكستن

‌حاجی مه‌سیفی

وێستگه‌نیوزـ

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ به‌رانبه‌ر تویتێكی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، "كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بووه‌، به‌ڵكو جگه‌ له‌ماڵوێرانی بۆ میلله‌ت هیچی دیكه‌ی نه‌كردووه‌".




مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر له‌ تویتێكدا له‌ تویته‌ر نووسیبووی، "ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵمان ناوه‌ستن، با سبه‌ی خۆیان نه‌كه‌نه‌ خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌كانمان و سوود له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانمان وه‌رنه‌گرن".

حاجی مه‌سیفی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند: "كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بووه‌، به‌ڵكو جگه‌ له‌ماڵوێرانی بۆ میلله‌ت هیچی دیكه‌ی نه‌كردووه‌، جگه‌ له‌ بێ كاره‌بایی و پێشێلكردنی یاساو به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین و كۆچكردنی به‌لێشاوی گه‌نجان و چه‌ندینی دیكه‌  كه‌ تایبه‌تمه‌ندی و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌ن".


ده‌شڵێت: "كابینه‌ی نۆ خراپترین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ و له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تێكی پۆلیسی هه‌بووه‌ كه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بیروڕاو ره‌خنه‌و پێشنیازه‌كانی خۆی ئازادانه‌ بخاته‌ڕوو".

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌گه‌ر پێشێلكردنی یاسا و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی و سزادانی رۆژنامه‌نووسان و دانه‌مه‌زراندن و بێ كاره‌بایی ده‌ستكه‌وت بن، ئه‌وا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌رگیز نایه‌وێت ببێته‌ خاوه‌نی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌.


AM:11:13:27/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت