بانکی رافیدەین: بهبێ مهرجی كهفیل سلفه به مووچهخۆران دهدەین
وێستگهنیوزـ
بانکی رافیدەین رایگەیاند، بڕی پێنج تا 25 ملیۆن دینار بە شێوازی ئەلیکترۆنی وەک پێشینە و بەبێ مەرجی کەفیل بە فەرمانبەران دەدرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بڕیارەکە فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ و خانەنشینان دەگرێتەوە و پێدانی پێشینەکەش لەسەر شێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت و بڕەکەی لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات تا 25 ملیۆن دینار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ وەرگرتنی پێشینەکە فەرمانبەر پێویستی بە بریکار کەفیل نییە و بەگوێرەی بڕی مووچەی مانگانەی فەرمانبەر دەگۆڕێت.
باسی لەوەشکردووە، پێشینەکە لە رێگای ماستەر کاردێکەوە دەدرێت کە لەلایەن بانکی رافیدەینەوە دەرچووە و پشتگیری دەکرێت بەبێ ئەوەی پێویست بە مەرجی بریکار بکات.
AM:10:51:27/03/2023
ئهم بابهته 1760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت