په‌رله‌مانی عێراق هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد
وێستگه نیوز-
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ده‌نگدان به‌حه‌وت مادده‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆتایهات.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر یاسای هه‌مواری سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگا و قه‌زاكان ژماره 12ی ساڵی 2018 دا.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكراشیكرد كه دواتر دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی تر هه‌ڵگیرا.
لای خۆیه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ته‌واو بوو، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌واوی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ن، لابران و بۆ یه‌كه‌مجار له دوای 2003 سه‌رژمێری ساڵی 1957 ده‌كرێته بنه‌ما بۆ ده‌ستنیشانكردنی هاوڵاتیانی شاره‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌روه‌ها سه‌رگه‌ڕان كه دوای ساڵی 1957 لكێنراوه به كه‌ركوكه‌وه دیسان ده‌بنه به‌شێك له خه‌ڵكی شاره‌كه و مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا باسی له‌وه‌شكردووه كه "هه‌مو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هێنراونه‌ته كه‌ركوك و به ئامانجی سیاسه‌تی ته‌عریب ناویان سڕاوه‌ته‌وه و لاده‌برێن و مافی ده‌نگدانیان نییه".
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئاماده‌بونی 189 په‌رله‌مانتار دانیشتنێكی ئه‌نجامدرا، بڕیاردرا ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكاته‌وه.
AM:08:55:27/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت