ئه‌دهه‌م بارزانی‌: ماوه‌ی 294 رۆژه‌ گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ زێدی باوباپیرانم و ناو ماڵ و مناڵه‌كانم لێ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌

‌ئه‌دهه‌م بارزانی‌

وێستگه‌ نیوز-
ئه‌دهه‌م بارزانی‌ كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌ و سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێستای‌ هه‌ولێره‌وه‌ ماوه‌ی 294 رۆژه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ زێدی باوباپیرانم و ناو ماڵ و مناڵه‌كانی لێ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و به‌رپرسی‌ پاسه‌وانه‌كانیشی‌ ده‌ستگیركراوه‌.


ئه‌دهه‌م عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌ و سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی‌ ڕای گشتی كوردستان و جیھانی‌ كردووه‌، نووسیویه‌تی‌: "برای خوشه‌ویست و ھاورێی سی ساڵه‌یمان به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانم  فه‌رمانده‌ی قاره‌مان و خۆراگر فه‌رید عه‌بدولعه‌زیز بازی كه‌ بۆماوی 135 رۆژ له‌ زیندانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ھه‌ولێر دایه‌  ته‌نھا و ته‌نھا تاوانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ برا و دۆستی ئێمه‌یه‌ ھه‌ر چه‌ند رۆژ جارێك له‌ لایه‌ن « د »  ناوێك ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر واز له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌دھه‌م بارزانی ھه‌تانه‌ بێنی ھه‌ر ئێستا  ئازاد ده‌كرێی و  پله‌ و پۆستیشت پێ ده‌به‌خشین".

ئه‌دهه‌م بارزانی‌ ده‌ڵێت: "من كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ دخه‌مه‌ پێش چاوی ھه‌موولایه‌ك، ھیچ دوژمنایه‌تیه‌ك و غه‌ره‌س شه‌خسیه‌كمان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێكدا نه‌بووه‌ و نییه‌ ته‌نها و ته‌نها خاوه‌نی هه‌ڵوێسته‌ تایبه‌تی و نیشتیمانپه‌روه‌رییه‌كانی خۆم ده‌بم و بووم".

باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "ئه‌مه‌ له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ له‌پێناو هه‌ڵوێسته‌كانم ماوه‌ی 294 رۆژه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی من بۆ زێدی باوباپیرانم و خاكی نیشتمان و  ناو ھاوڵاتیانی خۆم و ماڵ و مناڵه‌كانم لێ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی‌ پێشووی‌ پارتی‌ ده‌پرسێت: "ئایه‌ ئه‌مه‌یه‌ دسه‌ڵاتداری و ئازادی و دیموكراسی و رێز گرتن له‌ مافی  نێشته‌جێبوونی ھه‌ر مروڤێك كه‌ به‌ پێ ده‌ستور بۆ ھه‌موو ھاوڵاتیانی ده‌سته‌به‌ر كردووه‌".

ئه‌دهه‌م بارزانی‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "له‌ كۆتایدا داوای ئازادی بێ مه‌رجی به‌په‌له‌ بۆ فه‌رمانده‌ فه‌رید عه‌بدولعه‌زیز بازی و سه‌رجه‌م به‌ناحه‌ق زیندانیكراوان ده‌خوازم و رێز گرتن له‌ كه‌رامه‌ت و شكۆی ھه‌موو چین تۆێژ و بیرو باوه‌ره‌ جیاوازه‌كان و نه‌ته‌وه‌ و ئاینزایه‌كان ده‌كه‌م".

نووسیویشیه‌تی‌: "ھەندێك له‌ ده‌وڵه‌تان دوای 32 ساڵ ئێستا ده‌زانن له‌م وڵاته‌ چی ده‌گوزرێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ھه‌ر باشه‌".

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌دهه‌م بارزانی‌ داوای‌ "ئازادی بۆ سه‌رجه‌م به‌ناحه‌ق گیراوانی هاونیشتیمانیان، ئازادی بۆ فه‌رمانده‌ فه‌رید بازی" ده‌كات و هیواداره‌ كه‌ "ھه‌موو ئازادیخوازان و به‌رگریكارانی مافی مرۆڤ كه‌ بۆ ئازادی تێده‌كۆشن بێده‌نگی بشكێنن".


AM:08:35:27/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 5828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت