سودانی پشووی سه‌رتاسه‌ریی بۆ سبه‌ینێ راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، سبەینێ دووشەممە بەهۆی ناسەقامگیری كەشوهەواوە لەسەرجەم پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بكرێتە پشوی فەرمی.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران ڕێنمایی ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ سبەی دووشەممەی كرد، بەهۆی خراپی كەشوهەوا، جگە لە دامودەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر زۆربه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق و به‌غدای پایته‌خت به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واو بارانبارینه‌وه، پشووی ناوه‌ندیه‌كانی خوێندنیان راگه‌یاند و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقیش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سه‌رپشك كرد بۆ راگه‌یاندنی پشوو.
PM:11:41:26/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 3540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت