عێراق كۆی گشتی داهاتی نه‌وتی مانگی رابردووی راگه‌یاند
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كۆی گشتی داهاتی نه‌وتی مانگی شوباتی رابردووی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زیاتر له 7 ملیار دۆلار بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به پشتبه‌ستن به ئاماره‌كانی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، ئاماری كۆتایی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی مانگی شوباتی رابردووی ئاشكرا كرد.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "مانگی رابردوو بڕی (92) ملیۆن و (255) هه‌زار و (610) به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه".
ده‌شڵێت: "كۆی داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراویش بڕی (7) ملیار و (62) ملیۆن و ( 704) هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی بووه ".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بڕی 89) ملیۆن و (140) هه‌زار و (448) به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده‌كراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان (2) ملیۆن و 834 هه‌زار و 393 به‌رمیل نه‌وت بووه".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاندووه كه له مانگی رابردوودا تێكڕا یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 76 دۆلار و 55 سه‌نت فرۆشراوه و نه‌وتی هه‌نارده كراویش له‌لایه‌ن (35) كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی باركراوه.
PM:05:26:26/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت