روسیا لێبوردنی بۆ پێنج هه‌زار تاوانباری گروپی ڤاگنه‌ر ده‌ركرد
ژمارەیەک چه‌كداری ڤاگنه‌ر
وێستگه نیوز-
روسیا لێبوردنی بۆ پێنج هه‌زار تاوانباری پێشووی گروپی چه‌كداری ڤاگنه‌ر ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش دوای كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كانیان بۆ شه‌ڕكردن له ئۆكرانیا.
یه‌ڤگێنی پریگۆژین دامه‌زرێنه‌ری گروپی چه‌كداری ڤاگنه‌ر و هاوپه‌یمانی نزیكی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا ئاشكرایكرد كه دوای كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كانیان بۆ شه‌ڕكردن له چوارچێوه‌ی ئه‌و گروپه له ئۆكرانیا، روسیا لێبوردنی بۆ پێنج هه‌زار تاوانباری پێشووی گروپه‌كه ده‌ركردووه.
گروپی چه‌كداری ڤاگنه‌ر كه له بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن سه‌ربازه دێرینه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی روسیاوه پێكهات، دوای شكسته سه‌ربازییه‌كانی روسیا له ئۆكرانیا ڕۆڵێكی به‌رچاوتریان وه‌رگرت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پریگۆژین به‌ڵێنی به هه‌زاران زیندانی پیاو دا كه ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك له شه‌ڕه مه‌ترسیداره‌كانی ئۆكرانیادا به‌شداری بكه‌ن، ره‌نگه سزاكانیان كه‌م بكرێته‌وه.
ئه‌و به‌هێزترین هاوپه‌یمانی پوتینه له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی پله باڵا و هه‌روه‌ها سیخوڕ و تاوانبارانی پێشوو وه‌رئه‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا هێزه سه‌ربازی تایبه‌ت پێكبهێنن.
ئه‌مریكا به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاستی روسیا له سه‌رانسه‌ری جیهان سزای به‌سه‌ر یه‌ڤگێنی پریگۆژیندا سه‌پاندووه.
پریگۆژین له سه‌رده‌می سۆڤیه‌تدا و پێش ئه‌وه‌ی له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا بچێته بواری بازرگانییه‌وه، به‌هۆی دزیكردن و تاوانه‌كانی دیكه نۆ ساڵ له زینداندا بووه.
ناوبراو دانی به‌وه‌داناوه كه ده‌ستوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا كردووه و بۆ یه‌كه‌مجاریش دانی به ڕۆڵی خۆیدا ناوه له دامه‌زراندنی ڤاگنه‌ردا.
جگه له ئۆكرانیا، چه‌كدارانی گروپه‌كه‌ی ڤاگنه‌ر له لیبیا، سوریا، كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست و وڵاتی مالی شه‌ڕیان كردووه و له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاوایی و رێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه ره‌خنه‌ی زۆری لێ گیراوه به‌هۆی گرتنه‌به‌ری شێوازی توندوتیژی و به‌شداریكردن له كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
AM:10:37:26/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 2188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت